( 6 ) وشه له په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی منداڵدا
له‌لایه‌نmhamad
پسپۆڕانی ده‌روونناسی منداڵان کاریگه‌ری ئه‌م 6 وشه زۆر به گرنگ سه‌یر ده‌که‌ن: پێویستی ده‌رونی منداڵه‌کانی ئێمه بریتیه له‌م شه‌ش وشه،
هه‌ر که‌س ئه‌م شه‌ش وشه‌ی له ساڵانی ته‌مه‌نی منداڵیه‌تیدا پێگه‌شتبێت، ئه‌وه حه‌وته‌مین وشه که ده‌ستی که‌وتووه سه‌رکه‌وتن بووه.
1- تۆ خۆشه‌ویستی
2- تۆ به‌ڕێزی
3- تۆ شایه‌نی زیاتری
4- تۆ ده‌زانی
5- تۆ به‌سودی
6- تۆ گرنگی
ئه‌گه‌ر ئێمه له کردار و گوفتارمان دا ئه‌م 6 وشه‌مان به منداڵه‌کانمان وت، ئه‌وه وشه‌ی حه‌وته‌م که سه‌رکه‌وتن خود به خود دێت؛ واته باتری ده‌روونی ئه‌م مناڵه پڕ شحن ده‌بێت، و له‌م باره دا که‌سه‌که له خوێندن، ژیان و کار ،.... سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌م 6 ووشه دا 7 وشه‌یتر هه‌ن که ئه‌گه‌ر دایک و باوک به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان په‌یڕه‌وی بکه‌ن ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی شکست ده‌بێت، ئه‌وانیش:
1- لێدان
2- قسه پێوتن
3- هه‌ڕه‌شه
4- به که‌م سه‌یر کردن و سه‌ر زه‌نشت كردن
5- جیاکاری
6- ڕق و قین
7- ترساندن
هه‌موو که‌سانی شکست خوادوو له ژیان ئه‌م وشه و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌یان له کارنامه‌ی ژیانیان بیستووه و بینیوه. دایکان و باوکانی خۆشه‌ویست ئه‌م خاڵانه به هه‌ند وه‌رگرن تاکو داهاتوویه‌کی باشتر بۆ منداڵه‌کانتان چاوه‌ڕوان بکه‌ن،