دوا بڵاوكراوه‌

به‌سه‌رهاتێكی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی

له‌لایه‌نmhamad




شاعیری گه‌وره‌ی کورد بابا تاهیری هه‌مه‌دانی که‌له‌سه‌ده‌ی چواره‌می هیجری ژیاوه‌، ده‌مه‌و ئێوارانێک ده‌بینێ کابرایه‌کی هه‌ژار سواری گوێدرێژێکی لاواز بووه‌و نانێکی جۆی له‌سه‌ر
ملی گوێدرێژه‌که‌داناوه‌که‌تێکه‌ڵ به‌خوێنی ملی گوێدرێژ بووه‌ و ورده‌وردو لێی ده‌خوات ، ئه‌م دیمه‌نه‌جه‌رگبڕه‌ده‌بینێ و له‌به‌رامبه‌ردا کۆشکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی لێوه‌ دیاره‌که‌به‌جۆره‌ها چرای ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازاوه‌ته‌وه‌و ده‌نگی ساز و مۆزیک به‌رده‌وامه‌له‌سه‌ر ئاوازی سه‌ما و بۆنوبه‌رامه‌ی جۆره‌ها چێشت مرۆڤ بێهۆش ده‌کات ، له‌نێوانی ئه‌م دوو دیمه‌نه‌دا ئه‌م چوارینه‌ی بۆ دێت :


اگر دستم رسد بر چرخ گردون

ازو پرسم که این چونست و آن چون


یکی را داده ای صدگونه نعمت

یکی را قرصِ جو آلوده در خون


به‌شێوه‌زاری سۆرانی :


ئه‌گه‌ر ده‌ستم بگاته‌چه‌رخی گه‌ردوون

لێی ده‌پرسم ئه‌مه‌چۆنه‌و ئه‌وه‌چۆن


به‌یه‌کێک سه‌دان گوێنی نیعمه‌ت ده‌به‌خشێ

به‌یه‌کێکیش نانی جۆ تێکه‌ڵ به‌خوێن