«سوڵتانە عوسمانییەکان»
لهلایهنmhamad
«سوڵتانە عوسمانییەکان»
:ئۆرھان غازی
ئۆرهان غازی، دووەم سوڵتانی عوسمانی جێگەی باوکی گرتەوە (عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل) لە سالی ٦٢٧ک/١٣٢٤ز لە تەمەنی ٣٦ساڵیدا، خاون ڕێکخستنێکی باش بوو و چەندین ناوچەی فەتح کرد و لە گرنگترین کارەکانی دامەزراندی سوپای ئینکیشارییە بوو، و لە سەردەمی ئەمدا پایتەختی گؤری لە ئاسکی شەهیرەوە بۆ بۆرسە، ٣٥ ساڵ حوکمی کرد و لە دوای خۆی سولتان موڕادی یەکەمی کوڕی سەرکردایەتی عوسمانییەکانی گرتە دەست.
کورتەی ژیانی
ئۆرهان کوڕی سوڵتان عوسمانی یەکەم لە ساڵی ٦٨٠ک بەرامبەر ١٢٨٨ز هاتۆتە دنیاوە، و حەوت مناڵی هەبوو؛ سولەیمان پاشا کە هێشتا ئۆرهان لە ژیاندا بوو مرد بە کەوتنەخوارەوەی لەسەر ئەسپەکەی، و موڕاد بێگ (سولتان موڕادی یەکەم)، ئیبراهیم بێگ، فاتیمە سوڵتان، خەلیل بەگ، سوڵتان بێگ و قاسم بێگ.
پشتی بە ناسراوە بەهێزەکانی ئەبەست لە بەڕیوەبردن و رێکخستنی کارووبارەکاندا، و توانی ئیزمیر و ئەنقەرە بگرێت و هەروەها قەرەسی و بورغمەی گرت و پاشان گەمارۆی سەمندەرە و ئیدوسی دا و گرتنی، ماوەی حوکمەکەی ٣٥ ساڵی خایاند، و لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە سالی ٧٦ک بەرامبەر ١٣٦٠ز.
[دەستکاری]فەتحەکانی
گرنگترین کار ئۆرهان پێی هەستا دامەزراندنی سوپای ئینکیشاری بوو کە یارمەتی دەوڵەتی عوسمانی دا لە بەردەوام بوونی لەسەر فەتحکردن، و هەروەها سوور بوو لەسەر بەدیهێنانی مژدەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە فەتحی قوستەنتینیەدا و پلانێکی ستراتیژی بۆ داڕشت و ئامانجی گەمارۆدانی پایتەختی بیزەنتی بوو لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە هەمان کاتدا و بۆ ئەمەش سولەیمانی کوڕی نارد تا بە گەرووی دەردەنیل بپەڕێتەوە و دەست بگرێت بەسەر ناوچەیەکی بەشی رۆژئاوای.
و لە ساڵی ٧٥٨ک سولەیمان دەستی گرت بەسەر گەرووی دەردەنیل شەوێک لەگەڵ چل سواری ئیسلام و کاتێک کەناری ڕۆژئاواییان گرت دەستیان گرت بەسەر کەشتییە ڕۆمییەکاندا و بردیان بۆ کەناری ڕۆژهەڵات ئەمەش کاتێک کە عوسمانییەکان هیشتا کەشتی گەلیان نەبوو و لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتەکەیاندا بوون، و لە کەناری ڕۆژهەڵات سولەیمان فەرمانی کرد بە سەربازەکانی کەشتیەکان بجوڵێنن بەرەو کەناری ئەوروپی و قەلای ترنب و گالیبۆلییان فەتح کرد کە قەڵای جەنا قەلعە و ئەبسالا و ڕۆدوستوی لە خۆ دەگرت و دەکەوتە سەر گەرووی دەردەنیل لە باشوورەوە بۆ باکوور، بەمەش سوڵتان هەنگاوێکی گەورەی نا کە دوای خۆی سوودی لێ وەرگیرا لە فەتحی قوستەنتینیەدا.
[دەستکاری]سیاسەتی ناوخۆی ئۆرهان
ئۆرهان گرنگی دا بە جێگیرکردنی پایەکانی دەوڵەتەکەی و چاکسازی کردن و بیناسازی و ڕێکخستنی کارووباری دەوڵەت و بەهێزکردنی سووپا و بنیاتنانی مزگەوت و دامەزراندنی پەیمانگا زانستییەکان و زانا و فێرکارە لێهاتووەکان سەرپەرشتیان ئەکرد، و رێزێکی زۆریان لیئەنرا لە دەوڵەتدا، و هەموو گوندێک مەڵبەندی فێرکاری تیدابوو.
و ئۆرهان دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر میرنشینی قەرەسی لە ڕۆم لە ساڵی ١٣٣٦ز، بیست ساڵی بە بێ شەڕ بەسەربرد بەلکو سەرگەرمی ڕێکخستنی مەدەنی و سەربازی بوو و لەگەڵ دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و بیتنانی مزگەوت و دامەزراندنی یەکە گشتییەکان.
[دەستکاری]سیاسەتی دەرەوەی ئۆرهان
کاتێک ئۆرهان سەرگەرمی بنیاتنانی ناوخۆیی بوو، ناکۆکی لەسەر دەسەڵات کەوتەوە لە نیو دەوڵەتی بیزەنتییدا، و ئیمپڕاتۆر کونتاکوزینووس داوای یارمەتی سولتان ئۆرهانی کرد لە دژی ڕکەبەرەکەی، ئۆرهان سوپای عوسمانییەکانی نارد بۆ جێکیربوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لە ئەورووپادا و لە ساڵی ١٣٥٨ز بوومەلەرزە شاری تراقیای هەژاند و دیوارەکانی گالیبۆلی ڕووخان و خەلکەکەی بە جێیان هێشت ئەمەش ئیشەکەی ئاسان کرد بۆ عوسمانییەکان و توانیان بچنە ناویەوە , و زۆری نەبرد گالیبۆلی بوو بە یەکەم بنکەی عوسمانی لە ئەورووپا و هەلمەتە یەکەمەکانی لێوە دەرچوو کە لە کۆتاییدا توانیان دەست بگرن بەسەر هەموو دوورگەی بەلقاندا.
[دەستکاری]هۆکارە یارمەتیدەرەکانی ئۆرهان
لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا چەندین هۆکار یارمەتی ئۆرهانیان دا، لەوانە؛
سوودی وەرگرت لە هەوڵەکانی باوکی سوڵتان عوسمانی یەکەم و بوونی توانا ماددی و مەعنەوییەکان لە فەتح کردنی خاکەکانی بیزەنتی لە ئەنادۆڵدا.
عوسمانییەکان لە بەرامبەرەکانیان جیادەکرانەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانیان لەگەڵ نەتەوەکانی بەلقاندا بەوەی عوسمانیەکان یەک ڕیز و یەک ئامانج و یەک مەزهەبی ئایینی بوون کە مەزهەبی سوننە بوون.
ئەو لێک هەڵوەشانە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەی دەوڵەتی بیزەنتی گرتبوویەوە، فەتحکردنی هەرێمەکانیانی ئاسانکرد بۆ عووسمانییەکان.
لاوازبوونی بەرەی مەسیحییەت لە ئەنجامی نەمانی متمانە لە نێوان دەسەڵاتدارە فەرمانڕەواکانی دەوڵەتەکانی بیزەنتی و بولگاریا و وڵاتی سرب و مەجەڕ، لەبەرئەوە زۆربەی کات نەیانئەتوانی پلانێکی سیاسی و سەربازی ڕیک بخەن لە دژی عوسمانییەکان.
ناکۆکی ئایینی لە نێوان ڕۆما و قوستەنتینیە یان لە نێوان کاسۆلیکی وئەرسەدۆکسی.
دەرکەوتنی ڕژێمێکی سەربازی نوێ لەسەر بنەمای بیروباوەڕ و پەیڕەوی پەروەردەیی و سەرکردە باشەکانی عوسمانییەکان سەرپەرشتیان ئەکرد.