یهكێك لههۆنراوه ناوازهكانی زامدار
لهلایهنmhamad
سەودا سەرو دێوانەیە دڵ مــــایلی لە کێوە
وا بەندو ئەسیری ســەمەن و سونبل و سێوە
گیرۆدەیی قوللابی مـــــــوژان و دەم و لێوە
بۆچی نەگری دڵ لــەسەر ئەم شێوە پەشێوە
وا حەبسه لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
بەو شەربەتە شــیرینەیی لای تۆ بوو کە نۆشیم
دوو چاری هەوات بوویمە بەبێ توو نییە خۆشیم
وا بەرگی غەم و تاری لــە دووری تووە پۆشیم
گەر بێت و بەسەر خۆشی بپرسی لە نەخۆشیم
(حق القدم)ە روح لە قــــــەدەمگاهی قیدەمدا
خاڵت (حجر الاسود)ە مـــــاچیــــشی حەڵاڵە
گــەر ماچـــی نـــەکا حاجی طەوافیشی بەتاڵە
مەقصەد لە مەدا قەصدی (جەمال)ی خەط و خاڵە
(صافی) لــەبـــەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
یاکێمی بـــە زۆر دایـــە وەیا زۆری بـــە کەمدا
زامدار