بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێت؟
لهلایهنmhamad
شارەزایانی پەروەردەی منداڵان ئاشکرایدەکەن: ئەگەر منداڵ تا
تەمەنی (٥) ساڵی زمانی گرتی و بەتایبەتی ھەردو پیتی (ڕ) و (س)ی بەروانی بۆ نەوترا
ئاساییە.
لێکۆڵینەوەکانیش ئاشکرای دەکەن (٦٠%)ی منداڵان لە
ماڵەوە توشی روداو دەبن و لە دەرەوەی ماڵ کەمتر مەترسیان لەسەرە.
سایتی تەلەفزیۆنی (DW)ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە: ھەرچەندە منداڵ لەسەرەتاکانی تەمەنیدا
بە ئاسانی فێری قسەکردن دەبێت، بەڵام زۆربەیان زمانیان دەیگرێت وپاراو نابێت تا
تەمەنی پێنج ساڵی و ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە و دەگەڕێتەوە بۆ ماسولکەکانی زمان و
دەمیان و ئەگەر لەدوای ئەو ماوەیەش منداڵ زمانی گرتی پێویستی بەراھێنان و
بەھێزکردنی ماسولکەکانی زمانی ھەیە بۆ ئەوەی زمانێکی پاراوی ھەبێت و بەرەوانی
قسەبکەن.
لەلایەکی ترەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەڵمانی،
زۆرینەی منداڵان لەماڵەوە توشی روداو دەبن و زیانیان پێدەگات بەبەراورد بەدەرەوە.
ھەرچەندە دایکان و باوکات ترسیان ھەیە لەدەرەوە
منداڵەکانیان توشی روداوی ھاتوچۆ یان کەوتنە خوارەوە ببن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان
دەریدەخەن کە (٦٠%)ی منداڵان، لەماڵەوە توشی روداو دەبن بەھۆی کردنەوەی پەنجەرە و
یان جوان دانەخستنی، یان گۆڕینی منداڵ لە شوێنی بەرز و نەگونجاو، یان دانانی
خواردنی منداڵ لە شوێنێکی بەرز و لەوکاتەی منداڵەکە ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدات توشی
بەرکەوتن یان کەوتنە خوارەوە دەبێت.
Tendrustikurd
Tendrustikurd